حەوت ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە و سلێمانی خەرجدەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاشکرایکرد، بڕی حەوت ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی ئاو و ئاوەڕۆی هەڵەبجە و سلێمانی خەرجدەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، “ئەو پرۆژەیەی ئەمڕۆ بە گوژمەی شەش ملیۆن 500 هەزار دۆلار بۆ هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی لەسەر قەرزی درێژخایەنی جایكا واژوو دەكرێت، كە بڕی چوار ملیۆن و حەوسەد و پەنجا هەزار دۆلاری بۆ سلێمانی دەبێت و بڕی یەك ملیۆن و حەوسەد و پەنجا هەزار دۆلاریشی بۆ هەڵەبجە دەبێت”.

سەبارەت بە پرۆژەكەی سلێمانی وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاندووە، پڕۆژەکەی پارێزگای سلێمانی، بریتییە لە نۆژەنكردنەوەی هێڵی سەرەكیی گواستنەوەی ئاوە لە تاسلوجەوە بۆ سلێمانی، بە درێژایی 17 كیلۆمەتر”.

لەبارەی هەڵەبجەوە ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت، ئەوەی پارێزگەی هەڵەبجە، نۆژەنكردنەوەی تۆڕی ئاوی چەند گەڕەكێكی ناو شارە بە درێژایی چوار كیلۆمەتر و نیو، هەروەها ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ ئاوەشۆڕكردنی پاشماوەی وێستگەی ئاوی هەڵەبجە.

واژووی ئەم گرێبەستانە بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە و ژمارەیەک بەرپرسی تری حکومی سنوورەکە بوو، لە رێوڕەسمێكدا کە لەناو مێنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

پاتۆ: دەکرێت لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچ ببینە دووانەیەکی ئاگرین

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەدە خشتەی تاقیکردنەوەکانی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share