دەرباز كۆسرەت رەسوڵ پەیامێك ئاراستەی كەركوكییەكان دەكات

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەم هەڵبژاردنە بۆ كەركوك چارەنووسسازە و داوا لە خەڵكی تێكۆشەر و كۆڵنەدەری كەركوك دەكەین بە گڕوتینی پێشترەوە بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، “داوا لە خەڵكی تێكۆشەر و كۆڵنەدەری كەركوك دەكەین بە گڕوتینی پێشترەوە رۆژی دووشەممە بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و ئەم هەڵبژاردنە بۆ كەركوك چارەنووسسازە و بە دەنگدان كۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی لە كەركوك دەهێندرێت”.

وتیشی، ” هەموومان خۆمان بە كوردستانی دەزانین جەستەی كوردستانیش بەبێ كەركوك تەواونابێت و لەپێناو دۆزی رەوای كەركوكدا كۆڵنادەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ڕاگرتنی هاوڵاتییانی ناوەڕاست و خواری عێراق لە بازگەكانی هەولێر ڕوونكردنەوە دەدرێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی بازگه‌كان ڕایدەگەیەنێت، هەموو هاوڵاتییەکی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و کاری پێویستیان بۆ…
Total
0
Share