یاسای پاسپۆرتی دیپلۆماسی هەمواردەکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو مشتومڕەی لەبارەیەوە دروستبووە بڕگەکانی ناو یاسای پاسپۆرتی دیپلۆماسی هەموارکراوەتەوە.

محەمەد شەمەری ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەدوای ئەو مشتومڕەی لەبارەی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی دروستبوو، لیژنەکەمان دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و دەرکەوت ئەو دەنگۆیانە بنەمایان نییە و تەنها هەزار و 600 کەس پاسپۆرتی دیپلۆماسییان هەیە کە ئەمەش ژمارەیەکی ئاساییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە لیژنەکەمان چەند بڕگەیەکی یاساکەمان هەموار کردووەتەوە، پەسەندکردنیشی دەکەوێتە سەر تەواوی ئەندامانی ئەنجومەن لە کۆبوونەوەدا.

ئاشکراشیکرد، پێدانی پاسپۆرت بەو كەسایەتییانەی كە خزمەتی وڵاتیان كردووە بە درێژایی تەمەنیان لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکانیان ئاساییە و نابێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی هەولێر لەبارەی هێرشکردنە سەر مامۆستایەکی ئاینیی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی هێرشی کردبووە سەر مامۆستایەکی ئاینیی دەستگیرکرا. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی ھەولێر ئاماژە…
Total
0
Share