وەزارەتی پەروەدە خشتەی تاقیکردنەوەکانی ئاشکراکرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، خشتەی تاقیکردنەوەی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی ئاشکراکرد و تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم لە ڕۆژی دووشەممە، 29ی 3ی 2021 دەبێت و تاقیکردنەوە گشتییەکانیش ڕۆژی 25ی 7ی 2021 دەبێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، دەستپێکی خوێندنی وەرزی دووەم لە ڕۆژی شەممە 10ی 4ی2021 دەبێت و تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمیش لە ڕۆژی شەممە، 19ی 6ی2021 دەبێت.

خشتەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ڕاگەیاندنی ئەنجامی خوولی یەکەم هەینی 13ی 8ی 2021 دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆن: هەر لایەنێک بانگەشەی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، هەر لایەنێک بانگەشەی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت ئامانج عەزیز، بەرپرسی…
Total
0
Share