پاتۆ: دەکرێت لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچ ببینە دووانەیەکی ئاگرین

ئەلیکساندەر پاتۆ ئامادەیە دووبارە بگەڕێتەوە بۆ یانەی ئەی سی میلان

ئەستێرەی پێشووی بەرازیل و یانەی ئەی سی میلان، ئەلیکساندەر پاتۆ خەون دەبینێت دووبارە بگەڕێتەوە بۆ میلان و هاوشانی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ یاریبکات.

هاوینی ڕابردوو دوای کۆتاییهاتنی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی ساوپاولۆ، پاتۆ بەبێ یانە و کار بەردەوامە و پەیامێک ئاڕاستەی ئیدارەی یانەی ئەی سی میلان دەکات، تیایدا داوایان لێدەکات بیر لە گەڕانەوەی بکەنەوە، لەلایەن خۆشیەوە بەڵێندەدات باشترین ئاست پێشکەشبکات.

ناودارەکەی پێشووی سیلیساو لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ڕاگەیاندووە، ” ئەگەر من بۆ پارە یاریمبکردایە خولی چینم بەجێنەدەهێشت، خەونە ئەگەر بگەڕێمەوە بۆ میلان، چونکە ئەم یانەیە هەمیشە لە دەڵمدایە، بەیەکەوە یادگارییەکی زۆرمان هەیە، ئێمە باس لە 150 یاری و 63 گۆڵ و چیرۆکی چنینەوەی نازناوەکانی خولی ئیتاڵیا و سوپەری ئەوروپا دەکەین”.

ئەلیکساندەر پاتۆ پێشتر لە میلان هاوشانی زڵاتان یاریکردووە

هەروەها لەبارەی یاریکردنی وەک یەدەگێک لە پاڵ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، دەڵێت، ” دەمەوێت بڵێم بەڵێ، بۆ نا، کێشە چییە؟ زۆر بە ئاسانی پێتان دەڵێم بە دوو یاری قەناعەت بە ڕاهێنەر دەکەم وەک هێرشبەری سەرەکی مامەڵەم لەگەڵدا بکات، بەڵام بیریش لەوە بکەنەوە ئەگەر لەگەڵ زڵاتان هاوشانی یەکدی یاریبکەین چ دووانەیەکی ئاگرین پێکدەهێنین”.

پاتۆی تەمەن 31 ساڵ لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2013 لە ڕیزەکانی میلان یاریکردووە و چەندین نازناوی بەدەستهێناوە، بەڵام لە ماوەی شەش ساڵ یاریکردنی بۆ یانەکانی کۆرنتیانز و ساوپاولۆ و چێڵسی و ڤیاڕیاڵ و تیانجینی چینی سەرکەوتنی بەدەستنەهێناوە.

بابەتی پێشتر

پزیشکانی بارسا لەبارەی پێکانی مێسی-یەوە ڕەشبینن

بابەتی دواتر

حەوت ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە و سلێمانی خەرجدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی بۆندی داشکێنراو واژوودەکات

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین، دوای کۆتاییهاتنی وادەی پشووەکانی هاوینە گەڕاوەتەوە بۆ بەرشلۆنە و هەفتەی داهاتوو بۆندێکی نوێ…
Total
0
Share