سعودیە.. یەكەم نەشتەرگەریی چاندنی دڵ بە رۆبۆت لە جیهاندا ئەنجامدرا

لە سعودیە، یەكەم نەشتەرگەریی چاندنی دڵ بە تەواوی لەلایەن رۆبۆتەوە لەسەر ئاستی جیهان، بۆ منداڵێكی نەخۆش كە هێشتا تەمەنی نەگەیشتووەتە 16 ساڵ ئەنجامدرا، وەك ئەوەی ئاژانسی “واس”ی رەسمی بڵاویكردەوە.

رۆژنامەی “عەكاز”ی ناوخۆیی روونیكردەوە، نەشتەرگەرییەكە لە نەخۆشخانەی مەلیك فەیسەڵ بۆ تازەلاوێك ئەنجامدراوە كە بەدەست سستبوونی دڵ لە پلەی چواردا گرفتاربووە.

نەشتەرگەرییەكە سێ كاتژمێری خایاندووە و لەلایەن تیمێكی پزیشكی بە سەرۆكایەتیی دكتۆر فراس خەلیل، سەرۆكی بەشی نەشتەرگەریی دڵ سەرپەرشتی كراوە، پاش ئامادەكاری بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك.

لای خۆیەوە دكتۆر ماجد فەیاز، سەرۆكی جێبەجێكاری نەخۆشخانەكە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكەی بە “پێشهاتێکی گرنگ لە چاندنی دڵدا” ناوبرد، لەدوای ئەو ساتە مێژووییەی جیهان بەخۆیەوە بینی لە ئەنجامدانی یەكەم نەشتەرگەریی چاندنی دڵ لە شەستەكانی سەدەی رابردوو.

بەپیی ئاژانسی هەواڵی سعودی، نەخۆشخانەی مەلیك فەیسەڵ لەنێو ریزبەندی باشترین 250 نەخۆشخانەی سەر ئاستی جیهان لەلایەن گۆڤاری “نیوزویك”ی ئەمریكییەوە دیاریكراوە.

بابەتی پێشتر

رێگایەک دادەخرێت

بابەتی دواتر

کۆمپانیای ئینتێڵ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا رێککەوتووە و 3.5 ملیار دۆلاری بۆ دروستکردنی چیپ وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share