کۆمپانیای ئینتێڵ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا رێککەوتووە و 3.5 ملیار دۆلاری بۆ دروستکردنی چیپ وەرگرتووە

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی دەڵێت، “کۆمپانیای ئینتێڵ، بەشێوەیەکی رەسمی دەستنیشانکراوە بۆ دروستکردنی چیپ بۆ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ئەوەش دوای کۆبوونەوەی کۆمپانیاکە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیاکە بڕە پارەیەکی وەرگرتووە، کە دەگاتە 3.5 ملیار دۆلاری ئەمریکی و بڕیارە چیپی پێشکەوتووی بەمەبەستی هەواڵگریی و سەربازیی بۆ دروستبکات و لە لقەکانی لە ویلایەتە جیاوازەکانی ئەمریکا ئەرکەکەی ئەنجامدەدات.

چیپی ئەلیکترۆنی چییە و بۆچی گرنگە؟

چیپ، چوارگۆشەیەکی بچووکە، لە رێگەی تەکنەلۆژیای نانۆوە کاردەکات و بە هەزاران پارچەی بچووکی تەکنەلۆژییە، بە مێشک و بیرگەی ئامرێرە ئەلکترۆنییەکان دەناسرێتەوە.

لە مۆبایلی زیرەک، تابلێت، کۆمپیوتەر، فڕۆکە، درۆن، ژێر دەریاگەڕ و چەکی پێشکەوتوو و چەندین بابەتی دیکەدا بوونی هەیە و بەکارهێنانی هەیە، سەرەڕای ئەوەش بە بەشێک لە جەنگی ئەمریکا و چین تەماشا دەکرێت لە بواری تەکنەلۆژیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: بیر لەوە دەکەمەوە هێرشێکی گەورەتر لەوانەی پێشوو بکەینەوە سەر ئێران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەجدی بیر لەوەدەکەمەوە کە هێرشێکی گەورەتر و فراوانتر لەوانەی پێشوو بکەینەوە سەر ئێران.…
زیاتر ببینە

هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا: لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕوسیا هێرشدەکاتە سەر ئۆکرانیا

هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ڕوسیا سەرجەم ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ هێرشکردنەسەر ئۆکرانیا و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکای…
Total
0
Share