زەرەرمەندترین پێنج وڵاتی جیهان بە كۆرۆنا.. عێراق و هەرێم لەكوێی ڕیزبەندییەكەدان؟

تا ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەتە هۆی مردنی زیاتر لە 2 ملیۆن و 278 هەزار كەس لە جیهاندا، بەگوێرەی ئامارەكان نیوەی یەك لەسەر چواری توشبوون لە جیهاندا دەكەوێتە وڵاتی ئەمریكاوە و لە ڕێژەی مردنیش بە كۆرۆنا ئەمریكا ڕیزبەندی یەكەمی گرتووە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە وێبسایتی worldometers بڵاویكردووەتەوە كە تاكە سەرچاوەی فەرمییە بۆ ئامارای كۆرۆنا لە جیهاندا، ئەمریكا زۆرترین زیانی بەهۆی كۆرۆناوە پێگەیشتووە، چونكە 461 هەزار و 930 كەس لەو وڵاتە بە كۆرۆنا مردوون، هەروەها 27 ملیۆن و 150 هەزار و 457 ئەمریكیش تووشی كۆرۆنا بوون.

لە پاش ئەمریكا، وڵاتی بەرازیل لە ڕیزبەندی دووەم دێت لە ڕووی ڕیژەی مردن بە كۆرۆنا، چونكە لەو وڵاتە 227 هەزار و 592 بەرازیلی بە كۆرۆنا مردوون.

لە پاش وڵاتی بەرازیل، مەكسیك لە ڕیزبەندی سێیەم دێت، ڕێژەی مردن بە كۆرۆنا تیایدا گەیشتووەتە 161 هەزار و 240 كەس.

لە ڕیزبەندی چوارەمیشدا وڵاتی هیندستان دێت، ڕێژەی مردن تیایدا بەهۆی كۆرۆناوە گەیشتووەتە 154 هەزار و 742 كەس.

پاش ئەوان، وڵاتی بەریتانیا دێت، كە زەرەرمەندترین وڵاتی ئەوروپایە، بە پەتای كۆرۆنا لەو وڵاتە 109 هەزار و 335 كەس مردوون.

بەگوێرەی هەمان پێگە، كۆی گشتیی ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە مردوون لە جیهاندا گەیشتووەتە، 104 ملیۆن و 916 هەزار و 910 كەس، مردنیش بەرزبووەتەوە بۆ 2 ملیۆن و 278 هەزار و 746 كەس لە جیهاندا.

عێراق بە 623 هەزار و 72 حاڵەتی توشبوون، ڕیزبەندی 28ەمینی وڵاتانی گرتووە لەڕووی توشبوون بە كۆرۆنا.

لە عێراق كۆی ئەو كەسانەشی بە كۆرۆنا مردوون گەیشتووەتە 13 هەزار و 79 كەس.

سەبارەت بە هەرێمی كوردستانیش، بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، كۆی گشتیی ئەو كەسانەی تا ئێستا تووشی كۆرۆنا بوون گەیشتووەتە 106 هەزار و 287 كەس.

سەبارەت بە ڕێژەی مردن بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكردووە، 3 هەزار و 477 كەس لە هەرێم بە كۆرۆنا مردوون.

 گەر بە ڕێژەی توشبوون تەماشای ڕیزبەندی جیهان بكەین و هەرێم لە ڕیزبەندەكەدا دانێین، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە نێوان وڵاتانی جەزائیر و بەحرەینەوە كە لە ڕیزبەندی 79 و 80ی جیهاندان لەڕووی توشبوون بە كۆرۆنا.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی مۆرینیۆ و دیلی ئالی بە چ ئەنجامێک گەیشت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share