بارەگای ئەستۆن ڤێلا بەهۆی کۆرۆناوە داخرا

یاری نێوان ئەستۆن ڤێلا و ئێڤەرتۆن بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕیزەکانی ئەستۆن ڤێلا، یانە ئینگلیزیەکەی ناچارکرد بارەگای یانە دابخات.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە کۆی ستافە هونەری و کارگێڕیەکانی ڤێلانس 16 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە شەشیان یاریزانن لە پێکهاتەی سەرەکی پێکهاتەی یەکەم.

بەم هۆیەوە یانە مێژووەیەکە ناچاربوو ڕوبەروبوونەوەی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان “فا کەپ” بە پێکهاتەی خوار تەمەن 23 ساڵانەوە بەرانبەر یانەی لیڤەرپوڵ ئەنجامبدات.

لە ئێستادا ڕێژەی توشبووان لە ئەستۆن ڤێلا زیادیکردووە، بە بڕیارێکی کارگێڕی بارەگای یانە و تەواوی ناوچەی مەشقوڕاهێنانەکان تاوەکو کاتێکی نادیار داخراون.

یانەی ئەستۆن ڤێلا بارەگا و ئەکادیمیای یانەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبووان بە کۆرۆنا داخست

سەرچاوەکان دووپاتیانکردووەتەوە، تاوەکو دڵنیابوونەوە لە تەندروستی یاریزانان ئیدارەی ڤێلانس بڕیاری نوێ دەرناکات و لەسەر ڕاسپاردەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەپێی پڕۆتۆکۆلەکان کاردەکەن، بەم هۆیەشەوە بە فەرمی ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی 19ی پریمەرلیگی نێوان یانەکە و یانەی ئێڤەرتۆن دواخرا.

سەرەڕای ئەوەی یانەکانی دیکە 17 گەڕی خولەکەیان ئەنجامداوە، ئەستۆن ڤێلا لەم وەرزەدا 15 یاری ئەنجامداوە و 26 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی یانەکاندان.

بابەتی پێشتر

هیومان ڕایتس وۆچ لەبارەی دۆخی ئەمنیی عێراق و هەرێمەوە ڕاپۆرتی ساڵانەی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

13 پێكهاتەی خۆراكی كە هۆكاری پیربوونن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو ئۆفەری سەرنجڕاکێش بۆ زێدان

زینەدین زێدانی فەرەنسی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە کۆتایی وەرزدا دوو ئۆفەری بەهێزی پێشکەشدەکرێت. ڕۆژنامەی “لاگازێتا…
Total
0
Share