دوو ئۆفەری سەرنجڕاکێش بۆ زێدان

زینەدین زێدانی فەرەنسی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە کۆتایی وەرزدا دوو ئۆفەری بەهێزی پێشکەشدەکرێت.

ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لە کۆتایی وەرزی 2022/2023 یانەی پاریس سان جێرمان دەستدەکات بە دانووستاندن لەگەڵ زینەدین زێدان و چەندین ئۆفەر و مووچەی خەیاڵیی بۆ تەرخاندەکەن.

ئیدارەی پاریس سان جێرمان لە ئاستی کریستۆف گایتیێی ڕاهێنەر قایل نییە، بەڵکو چاوەڕوانن ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ناوخۆی فەرەنسا بچنێتەوە و پاشان گرێبەستەکەی هەڵبوەشێننەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی “لاگازێتا”، پاریس بەتەنها نییە، ڕیاڵ مەدرید بە هەمانشێوە لەنێو هاوکێشەکەدایە و دەیانەوێت “زیزۆ” ویلایەتی سێیەم لە یانەکە بەڕێوەببات، دوای ئەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی دووردەکەوێتەوە و دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کیربەر بەشداریی کراوەی ئەمریکا ناکات و هۆکارەکەشی ئاشکرا کرد

خانمە یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئەڵمانی، ئەنجیلیک کیربەر کشانەوەی لە پاڵەوانێتی “کراوەی ئەمریکا” ڕاگەیاند، هۆکارەکەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاشکرا…
Total
0
Share