(ڤیدیۆ) ڕایۆ ڤایکانۆ، ڕیاڵ مه‌دریدی په‌کخست و لووتکه‌ی لالیگای به‌خشییه‌ به‌رشلۆنه‌

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕایۆ ڤایکانۆ له نێو‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید تۆمارکرد‌، به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی شاهانه‌ لووتکه‌ی بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ چۆڵکرد.

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕایۆ ڤایکانۆ له‌ یاریگای “تێریزا ڕیڤێرۆ” میوانداریی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ به‌ شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ “لۆس بلانکۆس” له خوله‌که‌کانی 37، 41 له‌لایه‌ن لوکا مۆدریچ (په‌ناڵتی)، ئیدێر میلیتاوه‌وه‌‌‌‌‌‌‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی “ڕایۆ” له‌ خوله‌که‌کانی پێنج، 44، 67 له‌لایه‌ن سانتی کۆمیسانا، ئه‌لڤارۆ گارسیا، ئۆسکار تریخۆ (په‌ناڵتی) تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕایۆ ڤایکانۆ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 21 خاڵ و سه‌رکه‌وت بۆ پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا”، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید‌ دووچاری یه‌که‌مدۆڕاندن هات و به‌ 32 خاڵه‌وه لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی لالیگای بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ستدا که‌ خاوه‌نی 34 خاڵه‌.

بابەتی پێشتر

منداڵێكی دوو ساڵان لە كەركوك بەهۆی خواردنی ژەهرەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ئەو گەنجەی هەرێم کە لە ئێران درایە بەر چەقۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share