سەرۆك كۆماری ئێران لە سلێمانییە

كەمێك لەمەوبەر سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە سلێمانی و لەلایەن سەرۆكی یەكێتییەوە پێشوازی لێكرا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە رێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەیشتە سلێمانی و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-ەوە پێشوازی لێكرا.

بڕیارە لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەیدا تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال دابنێ، پاشان لە دەباشان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتەوە.

دوێنێ سەرۆك كۆماری ئێران گەیشتە بەغداد و زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی ئەنجامدا. بەیانیی ئەمڕۆش گەیشتە هەولێر و لەگەڵ هەردوو سەرۆكایەتیی هەرێم و حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، دواتریش چەند دیدار و كۆبوونەوەیەكی دیكەی ئەنجامدا.

بابەتی پێشتر

شاهۆ عوسمان: چەند دەروازەیەکی نوێ لەنێوان سلێمانی و ئێراندا دەکرێنەوە  

بابەتی دواتر

پزیشكیان لە مەزاری سەرۆك مام جەلال: رێز لە فیداکاریی و چالاکییەکانی ئەم گەورە پیاوە دەگرین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share