لە کاتی یاریکردندا بۆمبێک بە چەند منداڵێکدا تەقییەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 29 ی کانوونی دووەم، لە کاتی یاریکردندا بۆمبێک بە چەند منداڵێکدا لە ناحیەی گوڵاڵە تەقییەوە و یەکێک لە منداڵەکان گیانی لە دەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕوداوەکە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ڕوداوەکە لە گەڕەکی وەحدە ڕویداوە لە ناحییەی گوڵاڵە و کاتێک منداڵەکان یاریان کردووە بۆمبەکە تەقیەوەتەوە، کە سەرەڕای گیان لە دەستدانی یەکێکیان چەند منداڵێکی دیکەش بریندار بوون”.

منداڵەکان بە ڕەگەز عەرەبن و دوای ڕوداوەکە بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت تەندروستیان جێگیرە یان نە.

ماوەی شەش ساڵە ناحیەی گوڵاڵە لە چەکدارانی داعش پاککراوەتەوە، بەڵام بەهۆی سستی ئاوادانکردنەوەی ناحیەکەوە تا ئێستاش لە هەندێک ناوچە بۆمبی چێندراو ماون و دوای شەش ساڵ هێشتا مەترسین لەسەر ژیانی ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوە ناحیەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: بۆ شکستپێهێنانی داعش شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کاردەکەین

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش جەختدەکاتەوە لەو ناوچانەی چەکدارانی داعش جموجووڵیان هەبووە شکستیان پێهێنراوە، بەڵام تائێستاش مەترسی و هەڕەشەکانیان…
زیاتر ببینە

مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی یەكێتی: ئەو لایەنانەی رێگای كەركوك – هەولێر_یان داخستووە دۆستەكانی  پارتین

مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەو لایەنانەی ئێستا رێگای سەرەكی كەركوك – هەولێر_یان، داخستووە، دۆستەكانی …
Total
0
Share