سلێمانی.. دەست بەسەر بڕێكی زۆری “گۆشتی خراپ”دا گیرا

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دەستی بەسەر بڕێكی زۆری گۆشتی خراپدا گرت كە جۆری هیندی بوون و خاوەنی گۆشتەكەش ڕوبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر 500 كیلۆ گۆشتی هیندیدا گرت”.

ئەوەشی ئاشكراكرد، “ئەو جۆرە گۆشتە لە ساڵی 2007ەوە قەدەغە كراوە، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەكی زۆری نیتراتی تیدایە و هۆكارە بۆ شێرپەنجە چونكە بە ڕێگەی ئیسلامی سەری نابڕن و خوێنەكە لەناو گۆشتەكەدا ماوەتەوە”.

“بە ڕەزامەندیی دادوەر سەردانی ئەو ماڵە كرا كە ئەو بڕە گۆشتەی هەڵگرتبوو، دەست بەسەر گۆشتەگەدا گیرا، خاوەنی گۆشتەكەش دەست بەسەر كراوە و دووكانی ئەو گۆشتفرۆشەش دادەخرێت كە گۆشتەكەی بۆ بردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: هەر كارمەندێكی هاتوچۆ نەگەڕێتەوە سەر كارەكەی بە نەهاتوو هەژماردەكرێت

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەر كارمەندێكی هاتوچۆ نەگەڕێتەوە سەر كارەكەی بە نەهاتوو هەژماردەكرێت و دەشڵێت، “پێویستە چارەسەری كێشەی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی: دابەشکردنی بەشەخۆراک بەردەوامدەبێت بەڵام نازانین چەند بەشەخۆراک دابەشدەکرێت

 بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نازانرێت ئەمساڵ چەند بەشەخۆراک دابەشدەکرێت، بەڵام نووسراو هاتووە کە دابەشکردنی بەشەخۆراک…
زیاتر ببینە

یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە. عومەر محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە…
زیاتر ببینە

لەبارەی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێم دەگرێتەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی شەپۆلێکی باران ناوچەکە دەگرێتەوە، داوایشیکرد، هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بن لە…
Total
0
Share