راپۆرتێک: عێراق لە ریزبەندی ئەو وڵاتەدانەدایە کە زۆرترین مەترسیی رووداوە سروشتییەکانی لەسەرە

ریزبەندییەکە لەلایەن رێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (OECD)ئامادەکراوە و پلەبەندی بۆ ئەو وڵاتانە کراوە کە لەمساڵدا زۆرترین مەترسیی کارەساتە سروشتییەکانیان لەسەرە، لە زۆرەوە بۆ کەم.

ریزبەندییەکە لە نێوان 193 وڵاتی جیهان ئەنجامدراوە و فلیپین پلەی یەکەمی گرتووە بەهۆی زۆری مەترسیی کارەساتی سروشتی لەسەری و مۆناکۆش لە پلەی کۆتایی ریزبەندییەکە دێت، چونکە کەمترین مەترسی رووداو و کارەساتە سروشتییەکانی لەسەرە.

لە ریزبەندییەکەدا عێراق پلەی 63 ی جیهان و 10 یەمینی وڵاتە عەرەبییەکانی گرتووە.

مەترسییەکان تەنها بە بەهێزی کارەساتە سروشتییەکانی وەک لافاو و بومەلەرزە و زریان نەپێوراوە، بەڵکو چڕی دانیشتووان، توانای بەرەنگاربوونەوەی کارەساتەکان بەشێکی دیکەن لە ئامرازەکانی پێوانەکردنەکان.

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی ژنێك بە تۆمەتی دزینی زێڕ و پارە دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتنی نوێنەران هەڵگیرا بۆ سبەینێ

دوای ئەوەی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران نەبوون، دانیشتنەكە كرا بە ڕاوێژكاری، بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆك…
Total
0
Share