دوو کاروانی حوسەینییە لەنێوان نەجەف و کەربەلا دزییان لێكرا

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، دوێنێ هەینی دوو کاروانی حوسەینییە لەنێوان هەردوو پارێزگای نەجەف و کەربەلا دزراون.

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە، کەسانی نەناسراو دزییەکەیان ئەنجامداوە و سەرجەم کەلوپەلی دوو کاروانەکەیان دزیوە.

ئەو دوو کاروانەی دزییان لێکراوە “خدام حسێن و عەشیرە زرفات” بوون، ئەنجامدەرانی تاوانەکە هەڵاتوون و تا ئێستا دەستگیرنەکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. مامۆستایەک توندوتیژیی بەرامبەر خوێندکارێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکات

مامۆستایەک لەیەکێک لە خوێندنگەکانی پارێزگای نەجەف توندوتیژیی بەرامبەر خوێندکارێکی قۆناغی سەرەتایی خاوەن پێداویستیی تایبەت ئەنجامداوە. منداڵەکە ناوی (ح.…
Total
0
Share