دوایین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە

جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە رایگەیاند، مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە بۆ مانگی حەوت بە هاوتاکراوی دابەشنەکراوە و چاوەڕێش ناکرێت بۆ مووچەی مانگی هەشت بە هاوتاکراوی دابەشبکرێت.

فەتحوڵا عومەر جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ مانگی حەوت مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە بە هاوتاکراوی دابەشنەکرا، چونکە رێکاریی یاسایی زۆری پێویستە، پێناچێت بۆ مووچەی مانگی هەشتیش بە هاوتاکراوی دابەشبکرێت.

ئاشکراشیکرد، ئەگەر لە ئێستاوە دەست بە رێکارەکانی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بکرێت، چوار بۆ پێنج مانگی پێویستە تا تەواودەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە

لەبارەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا زانیاریی نوێ ئاشکرادەکرێت. كامۆ خدر، شارەزاى بوارى…
Total
0
Share