حكومەتی عێراق بڕیاری خەرجكردنی شایستەكانی جوتیارانی دەركرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خەرجكردنی شایستەكانی جوتیاران بۆ وەرزی كشتوكاڵیی 2019-2020.

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی شوبات لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، پشتبەست بەو داتا و زانیارییانەی وەزیری بازرگانی لە كۆبوونەوەی 9ی ئەم مانگەدا خستیەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری خەرجكردنی شایستەكانی جوتیارانی دەركردووە.

ڕونیشیكردەوە، بڕی 100 ملیار دینار لە ڕەسیدی كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە خەرجكراوە، بەمەبەستی دابەشكردنی بۆ پێدانی شایستەكانی جوتیاران بۆ وەرزی كشتوكاڵیی (2019-2020).

ئاشكراشیكردووە، دواتر بڕە پارەكە دەگەڕێندرێتەوە بۆ كۆمپانیای ناوبراو، پاش وەرگرتنی بڕی شایستەكان لە وەزارەتی دارایی.

بەیاننامەكە ڕونینەكردووەتەوە كە ئایا خەرجكردنی پارەكە جوتیارانی هەرێم دەگرێتەوە یا نا.

بابەتی پێشتر

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هیچ هێزێکی چەکدار لە شەنگالدا نییە

بابەتی دواتر

فەرمانگە فیدراڵییەكانی كوردستان لەنێوان بایكۆت و دابەشكردن و وەرنەگرتنی موچەدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
6
Share