کۆنفرانسی ئەپڵ 2024 بەڕێوەدەچێت

بڕیارە کاتژمێر 8ی ئەمشەو بە کاتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسی ساڵانەی ئەپڵ بۆ ساڵی 2024 ئەنجامبدرێت.

ئەپڵ چالاکیی “It’s Glow time” بەڕێوەدەبات، بۆنە و ئاهەنگەکانی کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی نەریتی لە دەوری ئامێرە سەرەکییە نوێیەکانە.

لەگەڵ دەرکەوتنی چەند بەرهەمێک، نوێکارییە سەرەکییەکانی ماک و ئایپادی ئاست بەرز لە کۆتایی ساڵدا واتە لە مانگی نۆڤەمبەر یان تشرینی دووەمدا دەردەکەون.

پێشبینی دەکرێت ئەمساڵیش کۆنفرانسەکە هاوشێوەی ساڵانی دیکە بێت، چونکە بە دڵنیاییەوە ئایفۆنە نوێیەکان و ئامێرەکانی ئەپڵ واچ نمایش دەکرێن.

ئەپڵ میوانداریی چالاکییەکە دەکات لە شانۆی بەناوبانگی ستیڤ جۆبس، لە بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری کۆپەرتینۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، کە شوێنی نمایشە گەورەکانی ئەپڵە و وەک ناوەندێک بۆ داهێنانی تەکنەلۆژی کاردەکات.

مۆبایلی ئایفۆنی نوێ:

پێشبینیدەکرێت زنجیرەی “ئایفۆن 16” جێگەی سەرنجی چالاکییەکە بێت، چونکە پێدەچێت ئەپڵ پەردە لەسەر چوار مۆدێلی نوێی ئایفۆن لابدات، لەگەڵ نوێکردنەوەی پێشبینیکراو بۆ تەکنەلۆژیای کامێرا و هێزی پرۆسێسکردن و تایبەتمەندیەکانی نمایشکردن، هەروەها رەنگە بژاردەی رەنگی نوێ ئاشکرا بکرێن.

کاتژمێری نوێ:

پێدەچێت ئەپڵ پەردە لەسەر کاتژمێر “Apple Watch Series 10” لابدات، کە قەبارەی شاشەی گەورەتر و دیزاینێکی تەنکتر و باشتر لەوانەی رابردوو لەخۆدەگرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە باس لە تایبەتمەندییە تەندروستییە نوێیەکان دەکرێت، وەک دیاریکردنی کۆتایی هاتنی هەناسەدان لە کاتی خەودا.

نوێکارییەکان بۆ کۆمەڵەی AirPods:

بڕیارە ئەپڵ نەوەی چوارەمی ئایرپۆدەکان رابگەیەنێت، کە تایبەتمەندیی کوالێتیی دەنگی باشتر و باشترکردنی راگرتنی ژاوەژاو و بوونی دەرچەی USB-C ی تێدابێت.

بۆ یەکەمجار دەتوانرێت راگرتنی ژاوەژاوی چالاک بە نرخێکی کەمتر پێشکەش بکرێت.

نوێکردنەوەی بەرمەکان:

بڕیارە ئەپڵ لەم چالاکییەدا وادەی بڵاوکردنەوەی iOS 18 رابگەیەنێت، جگە لەوەی نوێکارییەکانی iPadOS 18 و watchOS 11 و tvOS 18 ئاشکرا دەکات.

ئێکسسواراتە نوێیەکان:

بەپێی نەریتی ئەپڵ، چاوەڕواندەکرێت کەیسی نوێ و باندەکانی ئەپڵ واتچ بە رەنگ و دیزاینی نوێ بخرێنە بازاڕەوە و پێدەچێت ئەم ئیکسسواراتانە راستەوخۆ دوای چالاکییەکە بۆ کڕین بەردەست بن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندیی نێوان بیستۆکەکان و شێرپەنجە.. تێگەیشتنێکی هەڵەیە یان ڕاستییەکی بێدەنگی لێکراو

پسپۆڕان و شارەزایان، بەبەردەوامیی ئامۆژگارییمان دەکەن ئامێر و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە تەکنەلۆژییەکان بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە بەکاربهێنین تاوەکو پارێزراوبین…
Total
0
Share