سوودێکی گەورەی دەبێت.. ئینستگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاددەکات

ئینستگرام تایبەتمەندیی کۆکردنەنەوەی بەخشین و هاوکاری لەڕێگەی ڤیدیۆی “Reels”ەوە زیاددەکات.

کۆمپانیای “مێتا” خاوەنی فەیسبوک و ئینستگرام و تۆڕەکانی دیکەی پەیوەندیکردن، بەنیازە ساڵیادی زەوی بکاتەوە لەڕێگەی فراوانکردنی ئامرازە ئەلیکترۆنییەکانی کۆکردنەوەی بەخشین و هاوکارییەوە، تاکو بیخانخاتە بەردەست 1.5 ملیۆن لایەنی قازانجنەویست کە بەکارهێنەری پێگەکانی کۆمپانیاکەن.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بەکارهێنەرانی ئینستگرام دەتوانن ئامرازی کۆکردنەوەی بەخشین و هاوکاری بۆ تۆمارە ڤیدیۆییە کورتەکانی “ڕیلس” زیادبکەن، تاکو بەهۆیانەوە هاوکاریی نەختینەیەیی کۆبکرێتەوە.

ئیمیلی دالتۆن سمیس بەڕێوەبەری بەشی کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانی بەرهەمەکانی مێتا ڕایگەیاندووە، لە ساڵی 2015وە زیاتر لە 6 ملیار دۆلار وەک بەخشین و هاوکاری لەڕێی فەیسبوک و ئینستگرامەوە کۆکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ…
Total
0
Share