ژمارەیەك دەریای داپۆشراو لەسەر هەسارەی مەریخ دۆزرانەوە

وێنەیەكی هەسارەی مەریخ

گەردوونناسانی ئیتاڵیا ئاشكرای دەكەن، ژمارەیەك دەریای داپۆشراو لەسەر هەسارەی مەریخ دۆزراونەتەوە و زانیاریی سەرنجڕاكێش لەبارەیانەوە دەخەنەڕوو.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ڕۆژنامەی “Nature Astronomy”دا بڵاوکراونەتەوە، تیمێكی گەردووناسیی ئیتاڵیا ڕایانگەیاندووە، لەڕێگەی رادارەوە پانتایی سەدان کیلۆمەتریان لە جەمسەری باشووری هەسارەی مەریخ پشکنیوە.

ئاشكراشیانكردووە كە لە ئەنجامی ئەو پشكنینانەدا، چەند بەڵگەیەکیان لەبارەی بوونی ژمارەیەك دەریای بەستووی ئاوی سوێر لە قوڵایی یەک کیلۆمەتر و 600 مەتر لەژێر ڕووی هەسارەكەدا بەدەستخستووە.

وەك گەردوونناسەکان باسیان كردووە، ئەو دەریایانە ژمارەیان زۆرە بەڵام سێ دەریایان گەورەن كە یەكێكیان تیرەكەی نزیكەی 25 كیلۆمەتر دەبێت و بە چەند دەریایەكی تر دەورەدراوە.

گەردوونناسانی ئیتاڵیا دەڵێن، ئەو دەریایانەی سەر مەریخ بە هەمان ئەو تەكنیك و ئامرازانە ئاشكراكراون، كە پێشتر دەریاكانی ژێر چینە بەستەڵەكەكانی زەوییان پێدۆزراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەختیار عەلی لەبارەی بڕیارێکی وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

شەڕی قه‌ره‌باغ وڵاتان دابەش دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share