بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی هەرێم لیستی ناوی 28 سزادراو رەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێم دەکات بە مەبەستی لێبوردنی تایبەت.
خالید محەمەد لە راگەیاندنی چاکسازیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لیستی ناوی 28 سزادراوی لە چاکسازییەکانی هەرێم کە نەخۆشی کوشندە و درێژخایەنیان هەیە رەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێم کردووە بە مەبەستی لێبوردنی تایبەت.
وتیشی، بڕیارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لە دەرەوەی چاکسازییەکان کێشەکانیان چارەسەرنەبووە یان سزای لەسێدارەدانیان هەیە.
ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا چاوەڕێی بڕیاری سەرۆکایەتیی هەرێمین لەو بارەیەوە.