نوێترین زانیاری لەبارەی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ

گردبوونەوەیەكی مامۆستایانی وانەبێژ

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە وردبینی لە ناوی مامۆستایانی وانەبێژ تەواوبکات و سبەینێ دووشەممە رەوانەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی بکات.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە وردبینی لە ناوی مامۆستایانی وانەبێژ تەواوبکات و سبەینێ دووشەممە رەوانەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی بکات، لەوێوە رەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت و دواتر لە رێگای گەنجینەکانەوە خوێندنگەکان ئاگاداردەکرێنەوە بە مەبەستی دەستپێکردن بە مامەڵەکان لەلایەن مامۆستایانەوە.

ئاشکراشیکرد، لە وەزارەتەوە بە ئێمە وتراوە، جێبەجێکردنی ئەو رێکارانە یەک مانگی دەوێت و بڕیارە تا 25 ی ئەم مانگە کە هاوکات دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە سەرجەم رێککارەکانی بەگرێبەستکردن تەواوبکرێن.

بابەتی پێشتر

لەبارەی بە بانکیکردنی مووچەوە داوایەکی بەپەلە لە تەیف سامی دەکرێت

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی عێراق و بەرپرسانی هەرێم لە شاری هەولێر دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە ئاوی دوکاندا خنکا

بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو گەنج کە بۆ سەیران چوونەتە دوکان کەوتوونە ئاوی سەیرانگاکە…
Total
0
Share