لەبارەی بە بانکیکردنی مووچەوە داوایەکی بەپەلە لە تەیف سامی دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە وەزیری دارایی عێراق دەکات کە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کێشەی نەما پرۆسەی بەبانیککردن دەستپێبکات.

 

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “دوام لە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کردووە، هەرکاتێک لیستی مووچە بەپێی بایۆمەتری کێشەی نەما ئاڕاستەی بانکەکانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئای بکات بە مەبەستی بەبانکیکردنی”.

جەختیشیکردەوە، لە عێراق بەو هەموو گەندەڵییەوە دەست لە مووچە نەدراوە و کێشەی مووچەیان نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەمید ئەحمەد لەتیف: ئەو پێشمەرگانەی پلەكەیان بەرزدەكرێتەوە شایستەی داراییەكەیان بۆ خەرجدەكرێت

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئەفسەرانەی پلەكانیان بەرزكراوەتەوە شایستەی پلەبەرزكردنەوەكەیان بۆ خەرجدەكرێت و دەخرێتە سەر مووچەكانیان…
Total
0
Share