شارەوانیی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی بڕینەوەی درەختەکانی نزیک پارکی ئازادی دەدات

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشکەوتنییانەوە درەختەکانی بلواری شەقامی پارکی ئازادی بڕدراونەتەوە.

زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ماوەیەک لەمەوبەر نەخۆشی لەناو ئەو درەختانەی بلواری شەقامی پارکی ئازادی بڵاوبووەوە، کەسانی پسپۆڕ پشکنینیان بۆ درەختەکان کرد وتیان گەر ئەم درەختانە نەبڕدرێنەوە نەخۆشییەکە درەختەکانی دیکەش دەگرێتەوە، هەر بۆیە درەختەکانمان بڕیەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “شارەوانی سلێمانی درەختی دیکە لە شوێنی ئەو درەختانە دەچێنێتەوە، بەڵام لە ئێستادا چاوەڕێ دەکەین درەختمان بۆ بێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوشێوەی بەشێك لە وڵاتان بە تاقیكردنەوە دەبێت
سیستمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەگۆڕدرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، بڕیاری ئەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی (کوردی و عەرەبی) هەڵدەوەشێندرێتەوە و دەشڵێت، کاردەکات بۆ گۆڕینی…
Total
0
Share