بەغداد 500 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ بەغداد نزیکەی 500 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بکات، بەڵام پێدەچێت پارەکە بە چەند گوژمەیەک بێت و ئەمڕۆ تەنها 200 ملیار رەوانە بکات.

غەریب ئەحمەد ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕی 483 ملیار دیناری شایستەی دارایی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم لای حکومەتی عێراقی ماوە، لەدوای ئەوەی سودانی رەزامەندی لەسەردا بڕیاربوو ئەمڕۆ رەوانەی هەرێم بکرێت.

ئاشکراشیکرد، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە گەیشتووە پارەکە بە چەند گوژمەیەک دەگات، بۆ ئەمڕۆش تەنها 200 ملیار دینار رەوانە دەکەن.

وتیشی، ئێمە لەسەرهێڵین لە هەوڵداین پارەکە بە یەک گوژمە بگات، ئەمڕۆ تا نیوەڕۆ دڵنیادەبینەوە، بڕی چەندی پارەکە تەمویل دەکرێت.

بابەتی پێشتر

سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەراست وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی لەندەن دەکات

بابەتی دواتر

لەبارەی بە بانکیکردنی مووچەوە داوایەکی بەپەلە لە تەیف سامی دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شۆڕش ئیسماعیل: لای وەزارەتی پێشمەرگە سەرجەم كارەكانی پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكە تەواوكراون

وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، “لەپرسی پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكە، لەلای وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرجەم كارەكانی تەواوكراون و چاوڕوانی وەزارەتی بەرگریی…
Total
0
Share