لە هەولێر چەند چەکدارێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و خاوەنەکەی دەردەکەن

لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی تایبەت لە هەولێر، چەند چەکدارێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و خاوەنەکەی دەردەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی تایبەت لە هەولێر، ژمارەیەک چەکدار بە بیانووی خاوەندارێتیی خانووەکە، هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و خاوەن ماڵەکە دەردەکەن لەگەڵ ئەوەشدا قوفڵ لە دەرگاکانی دەدەن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو چەکدارانەی هەڵیان کوتاوەتە سەر خانووەکە هەڕەشەیان لەو کرێکارانەش کردووە کە لە خانووەکەدا کاریانکردووە.

رووبەری خانووەکە 426 مەتر دوجایە و بە گرێبەستی رەسمی لە کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە کڕدراوە. خاوەنی یەکەمی خانووەکە دەڵێت، بەبێ ئاگاداریی ئەو خانووەکە فرۆشراوە و خاوەنی ئێستای خانووەکەش سکاڵای لەسەر ئەو کەسانە تۆمارکردووە کە هەڵیان کوتاوەتە سەر خانووەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: پارتی دەڵێت 20 خاڵەکەی ئێوە دژی خەڵکە، منیش دەڵێم، نەخێر، دژی دزییەکەی ئێوەیە بەرامبەر خەڵک

عەلی حەمەساڵح ئاشکرایدەکات، ئەو 20 خاڵەی ئەوان نووسیویانە و ڕادەستی عەلی زەیدی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ سەرۆکی ئەنخومەنی وەزیرانی…
Total
0
Share