شۆڕش ئیسماعیل: لای وەزارەتی پێشمەرگە سەرجەم كارەكانی پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكە تەواوكراون

وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، “لەپرسی پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكە، لەلای وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرجەم كارەكانی تەواوكراون و چاوڕوانی وەزارەتی بەرگریی عێراقین”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە پێشوازیكرد لە جەنەڕاڵ مۆڕاندـ ی فەرەنسی لە هێزەكانی هاوپەیمانان و بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەكانی یەكلایكردنەوەی پۆڵاین، كۆڵۆنێڵ ڕۆنان، بەرپرسی (تاسك فۆڕس هیدرا)شاندێكی یاوەریان.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە،لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی ئێستای عێراق و هەرێم و ناوچەكە و مەترسییەكانی تیرۆر، گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی یەكلایكردنەوەی پۆڵاین، ستایشی هەوڵ و هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە كرد و پاڵپشتی و پشتیوانیی وڵاتەكەی و ڕاوێژكارانی سەربازیی سوپای فەرەنسا و هاوپەیمانانی بۆ پێشمەرگە دووپاتكردەوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا گفتوگۆیانكرد، لەبارەی كارەكانی پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆ ئەمەش وەزیری پێشمەرگە باسی لەوەكرد،” لەپرسی پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكەدا لەلای وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرجەم كارەكانی تەواوكراون و چاوڕوانی وەزارەتی بەرگریی عێراقین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هەرێم لە چوارچێوەی عێراقدا بڕیار لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەدات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەتەنها بڕیار لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نادات و لەچوارچێوەی عێراقدا بابەتەکە یەکلادەکاتەوە…
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: بڕیاری بەڕێوەبەرێکی وەزارەتی دارایی هۆکاری كەمی دەرمانە لە سلێمانی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، كێشەی كەمی دەرمان لە پارێزگاكە دەخاتە ئەستۆی بەڕێوەبەرێكی وەزارەتی داراییە، كە بڕیاریداوە تەنها 5%ی شایستەی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی شارباژێڕ: ھەر شۆفێرێک لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت سزادەدرێت

بەشی ھاتوچۆی قەزای شارباژێڕ رایدەگەیەنێت، ھەر شۆفێرێک لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت سزادەدرێت. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی…
Total
0
Share