وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكانی سبەینێ لەگەڵ حكومەتی هەرێم گفتوگۆ لەبارەی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و تاوتوێی مافە دەستوورییەكانی هەرێم و سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق تێیدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزاریی كاروباری ئابوری سبەی لە هەولێر كۆدەبێتەوە و تاوتوێی پرسە دارایی و ئابورییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، گفتوگۆ لەسەر شایستە داراییەكانی هەرێم دەكرێت بەپێی رێككەوتنەكان و ئامانجی سەردانەكە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدایە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامانجی سەردانەكە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولایە بەپێی دەستوور و یاسا بەركارەكان.

بابەتی پێشتر

د. لاڤە ئاراس: هەژماری من هۆكاری سەرەكییە بۆ دواكەوتنی ناردنی مووچە لە بەغداوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی تەیف سامی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دەستپێدەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بە بەراورد بە پێشتر دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ…
Total
0
Share