د. لاڤە ئاراس: هەژماری من هۆكاری سەرەكییە بۆ دواكەوتنی ناردنی مووچە لە بەغداوە

پسپۆڕێكی بواری دارایی و ئابوریی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەژماری من هۆكاری سەرەكییە بۆ دواكەوتنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە.

د. لاڤە ئاراس پسپۆڕی بواری دارایی و ئابوری بە میدیای رەسمیی یەكێتی راگەیاندووە، “بەبانكیكردنی مووچە لە بانكە فیدراڵییەكانی عێراقەوە باشترە لە هەژماری من و بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانی عێراقەوە زامنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات.

وتیشی، “پسپۆڕانی بواری ئابوری و دارایی لەگەڵ پڕۆژەی هەژماری مندا نین، چونكە هەندێك كۆت و بەندی بۆ مووچەخۆر داناوە كە نایاسایین و مووچەخۆر پابەنددەكات بە هەندێك رێكارەوە كە بە خواستی خۆی نییە، هاوكات هەژماری من پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە و ئەمەش هۆكارێكی سەرەكی بووە بۆ دواكەوتنی ناردنی مووچە لە بەغداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هۆکاری ڕێگریكردن لە دروستکردنی مزگەوتی گوندی ئەڵمانی ئاشکرادەکات

شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگرییانکردووە لە دروستکردنی مزگەوتێک لە گوندی ئەڵمانی بەهۆکاری ئەوەی بناغەی مزگەوتەکە لەسەر خەزانێکی ئاو دروستکراوە.…
Total
0
Share