تەندروستیی عێراق: ژمارەی بریندارەکانی خۆپیشاندانەکەی بەغداد گەیشتووەتە 125 کەس

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بەغداد لەئەنجامی پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران 125 کەس برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ هەینی نەخۆشخانەکان خزمەتگوزاریی پزیشکییان پێشکەش بە 127 برینداری خۆپیشاندانەکەی بەغداد کردووە کە 27 لەوانە لە خۆپیشاندەران بوون و ئەوانی دیکە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بوون.

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، “زۆرینەی بریندارەکان برینەکانیان سوک و ناوەندن، هەروەک هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە”.

ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەی سەوزی بەغداد لایەنگرانی حەشدی شەعبی بۆ ڕەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و لەئەنجامدا ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی حکومەتی عێراق: حکومەتی عێراق مانگانە تریلیۆنێک دینار بۆ مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان خەرجدەکات

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پابەندین بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا. حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی…
Total
0
Share