بەتۆمەتی بڕینەوەی چەند دارێکی بەتەمەن کەسێک دەستگیرکرا

بە تۆمەتی بڕینەوەی چەندین داری بەتەمەن، لەسنووری ناحیەی بەرزنجە هاوڵاتییەک دەستگیرکرا .

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە داری داستانەکانی سنووری بنکەکەیان مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە دەرچوون بۆ سنوورى گوندی حاجی مامەند، توانییان هاوڵاتییەک دەستگیربکەن کەهەستابوو بە بڕینەوەی 10 داری سروشتی لەجۆری بەڕوو کەتەمەنیان لەنێوان 70 بۆ 100 ساڵدا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی بۆ بریکارەکانی خۆراک: هەر خۆراکێک شیاوی خواردن نەبوو دابەشی نەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی سەبەتەی چوارەمی خۆراکی بە داتای مانگی 6ـی 2026 بڵاوکردەوە. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ماددە خۆراکییەکانی…
Total
0
Share