وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، رایدەگەیەنێت، “ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوون کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان لەبارەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەکارییەکانی دەستپێکرد تاوەکو بەمنزیکانە و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی  پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێم بکرێت.

وەزارەتەکە دەڵێت، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە چۆنیەتی داشکاندنی نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ و هاوردەکردنی بەنزینی زیاتری بازرگانی و دەست بە هەنگاوەکانی پرۆسەکە دەکرێت.

باس لەوەش دەکات، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا وەفدێکی وەزارەت سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ بکات، بۆ دیاریکردن و وەرگرتنی بەشی هەرێم لە نەوتی سپی و بەنزین و کۆمەڵێک پرسی پەیوەندداری دیکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: زۆر نائومێد بووم لەو کوردانەی کە چەکەکانی ئێمەیان بۆ خۆیان هەڵگرت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نائومێدبوونی خۆی لەو کوردانە ڕاگەیاند، کە چەکەکانی ئەمریکایان بۆ خۆیان هەڵگرتووە. دۆناڵد ترەمپ بە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا…
Total
0
Share