لە بنەسڵاوە بەرپرسێكی سەربازی درایە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیلەدەستدا

لە دوای تەواوبوونی نوێژی هەینی لە بنەسڵاوە بەرپرسێكی سەربازی درایە بەر دەستدرێژی گوللە و گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگاداركرانەوە بە بوونی حاڵەتێكی تەقەكردن لە قەزای بنەسڵاوە، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوت كە ئەفسەرێكی پۆلیسی نەوت و گاز بە پلەی موقەدەم بەناوی (ئەسعەد ڕەئووف حەمەد) تەمەن 48 ساڵ كە دەستڕێژی گولـلەی لێكراوە و لە ئەنجامدا گیانیلەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا تەرمەكە گەیەندراوەتە پزیشكی دادی و هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباران تا وەكو ڕادەستی دادگایان بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ستونی: هاوڵاتییه‌ك دوای ساڵانێك چاوه‌ڕوانی ناوی بۆ حه‌ج گه‌ڕایه‌وه‌ به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی حه‌ج بكات كۆچـ.ـی دواییكرد

وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان، هاوڵاتییه‌کی کورد دوای ساڵانێك چاوه‌ڕوانی ناوی بۆ حه‌ج گه‌ڕایه‌وه،‌ به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی حه‌ج بكات…
Total
0
Share