بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی ساختەکاریی داراییەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عێراق هاوڵاتییان لە ساختەکاریی دارایی لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکان وردبینی لە کارەکانی ئەو کۆمپانیایانە بکەن”.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان لە بوونی حاڵەتی ساختەکاریی دارایی کە لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوەوە ئەنجام دەدرێن و بانگەشەی رێکخستنی مامەڵە بۆ هاوڵاتییان دەکەن بە مەبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل بۆیان.

ئەوشی خستوەتەڕوو، “داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی بانکی ناوەندی عێراقەوە وردبینی و دڵنیابوون لە کارەکانی ئەو کۆمپانیایانە بکەن”.

دەشڵێت، “ئەگەر ئەو جۆرە حاڵەتانە لە هەر شوێنێک بەدیکرا راستەوخۆ لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکەنەوە”.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

بابەتی دواتر

هەفتەی داهاتوو دوو رۆژ دەکرێتە پشووی فەرمی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share