سەرۆک کۆماری عێراق و ژمارەیەک باڵیۆز و دیپلۆماتکاری وڵاتان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد

ئەمڕۆ دووشەممە دکتۆر لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق و ژمارەیەک لە باڵیۆز و دیپلۆماتکاری وڵاتان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە پێشوازییان لێکرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، پێشوازیکرد لە دکتۆر لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق و 58 باڵیۆز و دیپلۆماتکاری وڵاتان لە عێراق کە سەردانی مەزاری سەرۆک مامجەلالیان کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای رێوڕەسمی پێشوازیکردنیان کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، باڵیۆز و دیپلۆماتکارانی وڵاتان لە عێراق تاجە گوڵینەی رێز و وەفایان لە سەر مەزاری سەرۆک مام جەلال دانا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوادەكرێت دابینكردنی موچە لەلایەن ئه‌مریكاوە ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌

وەزیری پێشمەرگە داوادەكات دابینكردنی موچە لەلایەن ئه‌مریكاوە ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌. شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئەمڕۆ سێشەممە 23ی…
Total
0
Share