شارەوانیی سلێمانی بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بڕیاریدا

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانیدا هەر سێ پێگەی زەوی (شاری لاوان، فەرمانبەران و سۆتكە)ی پەسەندكرد و بەمەبەستی ئامادەكردن و دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی; ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی ئەنجومەن هەر سێ پێگەی زەوی (شاری لاوان، فەرمانبەران و سۆتكە) یان پەسەند كرد، بەمەبەستی ئامادەكردن و دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا و دواتر چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی تاوتوێكرا بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

بۆچی هەندێك كەس شەوان بە ئاسانی خەویان لێناكەوێت؟

بابەتی دواتر

ئاسایش چەند حەشارگەیەكی تیرۆریستان خاپووردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share