وەزارەتی کارەبا: هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە دۆخی کارەبا بەرەو باشبوون دەچێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە بەپێی ئەو بەرنامەیەی وەزارەتی كارەبا دایناوە، لە رێگەی سیستمی پێوەری زیرەك و پرۆژەی رووناكی 24 كاتژمێری، دۆخی کارەبا بەرەو باشبوون دەچێت.

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا خواست لەسەر کارەبا 7500 مێگاواتی تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا بەرهەمهێنانی کارەبا تەنیا 3500 مێگاواتە.

باسی لەوەشکردووە، لە کابینەی نۆیەم 1500 مێگاوات بەرهەم زیادکراوە، بەڵام لە هەمانکاتدا 460 هەزار هاوبەشی نوێی کارەبا زیادبووە و خواستی كارگەكانی چیمەنتۆ و ئاسن و كارگە پیشەسازییەكانی دیكە و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و سیتییەكان لەسەر کارەبا زیاتربووە و نەخۆشخانەکان و پرۆژەکانی ئاو و دامودەزگا ئەمنیەکان و بەندیخانە و خاڵە سنوورییەکان کارەبای بەردەوامیان بۆ دابینکراوە، بۆیە تێکڕای کاتی پێدانی کارەبا لە ساڵی 2024دا 12:44 کاتژمێر بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا لەناو قەیرانی دارایی و کێشە تەکنیکییەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و هێرشەکان سەر کێڵگەکانی گاز و شوێنی کارکردنی کۆمپانیای دانەغاز؛ ئەوەندەی دیکە کاریگەریی نەرێنیان بۆ سەر بەرهەمهێنانی کارەبا دروستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دهۆك.. ژمارەیەك شۆفێر بەهۆی ناڕەزایی نیشاندان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەستگیركران

ژمارەیەك شۆفێر لەسەر ڕێگای سەرەكی دهۆك خۆپیشاندانیان دژی زیادبوونی نرخی بەنزین ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ژمارەیەكیان دەستگیركران.…
Total
0
Share