گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیران

سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیران.

سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرجەم گەشتەکانی هاتنن و رۆیشتن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیران.

وتیشی، راگرتنی گەشتەکان کاتین و دیارنییە کەی دەستپێدەکەنەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمشەو وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بۆ سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییان لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە، گەشتی ئاسمانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق رادەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی حکومەتی دیمەشق بەردەوامە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆ سێهەمین رۆژی لەسەریەک بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی حکومەتی دیمەشق بەردەوامە. ئاسایشی ناوخۆی…
Total
0
Share