لەسەر پابەندنەبوون 10 كارمەندی هاتوچۆی هەڵەبجە زیندانی دەكرێن

بەشێك لە كارمەندانی هاتوچۆی هەڵەبجە

بەهۆی پابەندنەبوونیان بە فەرمانێكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ تایبەت بە گواستنەوەی شوێنی كاریان، 10 كارمەندی هاتوچۆی هەڵەبجە بە بەندكردن سزادراون و بەڕێوەبەری فەرمانگەكەش دەڵێت، ڕێوشوێنێكی سەربازییە و جێبەجێیان كردووە.

عەمید حەسەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی دووەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، بەهۆی ئەوەی فەرمانی گواستنەوەی دوو كارمەندیان لە خورماڵەوە بۆ هەڵەبجە دەركردووە، كارمەندەكان فەرمانەكەیان جێبەجێ نەكردووە و لەگەڵ 8 كارمەندی دیكە مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.

وتیشی، “لەسەر ئەو پرسە ئەنجومەنی لێكۆڵینەوەیان پێكهێناوە ئەنجومەنەكە بڕیاری بەندكردنی كارمەندەكانی دەركردووە”.

عەمید حەسەن ڕەتیشیكردەوە فەرمانەكە پەیوەندی بە سزا یان هەر جۆرە ڕێوشوێنێكی ئیدارییەوە هەبێت و ئەوەی وت، گواستنەوەی كارمەندان لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان لە خاڵێكەوە بۆ خاڵێكی دیكە، بۆ نمونە لە خورماڵەوە بۆ هەڵەبجە یان بەپێچەوانەوە لە چوارچێوەی ئەرك و كاری هاتوچۆی هەڵەبجەدایە و بەهۆی پێویستی شوێنەكانەوە دەردەكرێت.

سەبارەت بەوەی هەنگاوی داهاتووی دەرهەق بەو كارمەندانە چی دەبێت بەڕێوبەری هاتوچۆی هەڵەبجە ئەوەی خستەڕوو، بڕیارەكە ئەنجومەنەكە داویەتی و هەر بڕیار یان ئیجرائاتێكی دیكە ئەنجومەنی لێكۆڵینەوە دەیدات.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دوو كەس به ‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركران

بابەتی دواتر

خاچی سوور: مەترسییەكی گەورەتر لە كۆرۆنا هەڕەشە لە زەوی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لە ئێستادا رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن داخراوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لە ئێستادا رێگای…
Total
0
Share