ئاسایش چەند حەشارگەیەكی تیرۆریستان خاپووردەكات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش 4 مۆڵگە و شوێنی مانەوەی تیرۆریستانیان لە چیای (جەبەل بۆر) لە ناحیەی لەیلانی سنووری قەزای داقوق خاپووركرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیی ئاسایش كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی سوپای عێراق، لە ئۆپەراسیۆنێكدا 4 مۆڵگە و شوێنی مانەوەی تیرۆریستان لە چیای (جەبەل بۆر) لە ناحیەی لەیلانی سنووری قەزای داقوق لەناودەبەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیرۆریستان ئەو مۆڵگە و حەشارگانەیان بەكارهێناوە بۆ شاردنەوەی چەندین پارچە چەك و تەقەمەنی و تی ئێن تی و ئامێری پەیوەندیكردنی بێتەل و جلوبەرگی سەربازی و خۆراك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر-به‌غداد كلیلى سه‌قامگیریى و پێكەوەژیانە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوا لە یۆنامی دەكات لە هەوڵەكانی بۆ سەركەوتنی گفتوگۆكانی هەولێر-بەغداد بەردەوام بێت و دەشڵێت، چاره‌سه‌ركردنى…
Total
0
Share