سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دوایین ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن لە سنووری سلێمانی هەڵسەنگاندنیان بۆ كرا و جەخت لە پابەندبوون بە بنەما رێكخراوەییەكان كرایەوە بەشێوەیەك لەچوارچێوەی پاراستنی مافەكانی خەڵك و خزمەتی گشتیدا بێت.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رۆڵ و كاریگەریی سلێمانی كرد لە كۆی هاوكێشە و رووداوەكاندا و رایگەیاند، سلێمانی لە دڵماندایە، هیچ دەستكەوتێكی حزبی لە ژیانی هاوڵاتییەكی شارەكە گرنگتر نییە و هیچ هەنگاوێكیش نانێن ئەگەر لە خزمەتی خەڵكەكەیدا نەبێت، ئەوەی ئەم شارە و خەڵكەكەی بە كوردستانیان بەخشیووە زۆر زیاترە لەوەی كە بۆیان كراوە، ئەو جیاكاری و نادادییەش كە لە رابردوودا بەرامبەر شارەكە كرا، مەرامێكی شكستخواردوو بوو بۆ بێدەنگكردنی ئەو شارەی هەرگیز پشتی لە هەڵوێستە جوامێرانە و مەردانەكانی نەكردووە، بۆیە ئەمجارە پێكەوە لەگەڵ خەڵكە خۆشەویستەكەمان بە ورەیەكی پۆڵایین و ئیرادەیەكی تۆكمەوە بەرەو گۆڕانكاریی ریشەیی هەنگاودەنێین و قۆناغێك دەهێنینە كایەوە كە تێیدا مافی هەمووان پارێزراوبێت و ژیانی هاوڵاتییان نەكرێتە قوربانیی بەرژەوەندییە تایبەت و حزبییەكان.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: مووچەخۆرانی هەرێم شایستەی وەرگرتنی مووچەی مانگی ئابن

بابەتی دواتر

سودانی بڕیاریدا بە ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share