ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: مووچەخۆرانی هەرێم شایستەی وەرگرتنی مووچەی مانگی ئابن

لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆوە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئامانجی كۆبوونەوەكە خرایەڕوو و دەڵێت، ”پێویستە لە سەر وەزارەتی دارایی عێراق تەواوكاریی مووچەی مانگی تەمموز و ئابی 2024 بەپەلە رەوانە بكات”.

لە درێژەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ”رەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە یەكخستنی رێكارەكانی تایبەت بە سیستمی دارایی و ژمێریاریی لە نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق بە رەچاوكردنی تایبەتمەندیی دەسەڵات و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان خرایەڕوو”.

ئاماژە بەوەشكراوە، ”لە بڕگەی یەكەمی كارنامەی كۆبوونەوەكە، دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران بەكۆی دەنگ رەشنووسی بڕیارەكەی وەك خۆی پەسەندكرد لەپێناو یەكخستنی رێكارەكانی تایبەت بە سیستمی دارایی و ژمێریاریی لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق بە رەچاوكردنی تایبەتمەندیی دەستووریی هەرێم و دەسەڵاتەكانی كە لەناو دەستووری عێراق جێگیركراون”.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەشڵێت، ”لە بڕگەی دووەمدا، ئەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان وەفدی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق لە كۆتایی هەفتەی رابردوو لە بەغداد، هەروەها ئەنجامی دوایین كارەكانی تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و عێراق لەلایەن سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانەوە خرایەڕوو، كە پوختەی راسپاردە و سەرنج و تێبینیە تەكنیكیەكان و هەنگاوی جددیی وەزارەت و دامەزراوەكانی هەرێم بوو كە لە ماوەی پێشوو رێكاری پێویستیان وەرگرتووە سەبارەت بە راسپاردە و سەرنجەكانی وردبینی هاوبەش و پێداچوونەوەی داهات و خەرجیی و میلاك و لیستەكانی مووچە، بەجۆرێك بەهانە و بیانووی تەكنیكی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەمێنێت بۆ دواخستنی خەرجكردنی مووچەی هەرێم، هەروەها بڕی ئەو پارانەش خرانەڕوو كە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی هەردوو مانگی تەمموز و ئاب خەرجیكردووە”.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گفتوگۆی لەبارەی ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی ئابوریی وەزاریی عێراق كرد كە وا بڕیارە لەم رۆژانەدا لە هەولێر تایبەت بە دۆسییە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان وەزارەتەكانی هەردوولا ئەنجامبدرێن.

بابەتی پێشتر

میدیاكانی پارتی لە بەرەی دژ بە كورد و كوردستاندا كاردەكەن

بابەتی دواتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپاسی ئەو كەسەی كرد هەوڵەكەی ئاشكراكرد
مەلا بەختیار: سبەینێ زانیاریی زیاتر لەبارەی ژەهرخواردكردنمەوە دەخەمەڕوو

مەلا بەختیار، دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سبەینێ زانیاری و وەڵامی زیاتر لەسەر ژەهرخواردكردنەكەی…
Total
0
Share