دوای 33 ساڵ لە داخستنی وڵاتێک جارێکی دیکە باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد دەکاتەوە

باڵیۆزخانەی سویسرا جارێکی دیکە لە عێراق دەکرێتەوە، ئەوەش دوای 33 ساڵ بەسەر داخستنیدا.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ستراتیژی ئەنجوومەنی فیدراڵی سویسرایە بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بۆ ساڵی 2021-2024 دێت، ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانە لەگەڵ عێراق و قووڵکردنەوەی هاوکارییەکان لە بوارەکانی ئابووری و ئاسایش و کۆچبەریدا.

ئەنجوومەنی فیدراڵی سویسرا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “دۆخی ئەمنی عێراق لەم ساڵانەی دواییدا باشتربوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، چووەتە قۆناغێکی نوێی گەشەسەندنی ئابووری و خەریکە رۆڵی خۆی وەک ناوبژیوانێکی هەرێمی بەهێزتر دەکات”.

باس لەوەشکراوە، عێراق هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ بەرزکردنەوەی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا، ئەمڕۆش زیاتر لە 50 باڵیۆزخانەی وڵاتانی جیاواز لە بەغدا لەخۆدەگرێت، لەوانە نەمسا، فەرەنسا، ئیتاڵیا و ئەڵمانیا.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ بۆ هاوبەشانی ئاو دەرکرا

بابەتی دواتر

پۆلیسی راپەڕین: دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاپا: سەردانی سیستانی دەكەم

چاوەڕواندەكرێت پاپای ڤاتیكان سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكات و بڕیارە لەو سەردانەیدا لەگەڵ عەلی سیستانیدا كۆببێتەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share