بڕیارێكی نوێ بۆ هاوبەشانی ئاو دەرکرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت، كرێی بەستنی پێوەری ئاو كەمدەكرێتەوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیاری بڕیاری ژمارە 5980ی ساڵی 2022 سەبارەت بەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە كارا كرایەوە و لەمەودا بۆ بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارەكان بۆ هەر مانگێك تەنیا 20 هەزار دینار و لە قەزا و ناحیەكان تەنیا 10 هەزار دینار وەردەگیرێت كە پێشتر 45 هەزار دینار لە هاوبەشانی ئاو وەردەگیرا.

باس لەوەش دەکات، سەبارەت بە كەمكردنەوەی كرێی ئاو لە كەرتی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری و پیشەی بچووك و دوكاندار و كاسبكاران، بەپێی ئەو بڕیارە، دەرفەتی تازە بەو شوێنانە دەدرێت کە تاوەكو ئێستا پێوەریان نەبەستووە و دەتوانن لەو بڕیارە سوودمەند ببن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای میدیایی کوردسات: لە ماوەی هەفتەیەكدا دووەم جارە رێگری لە تیمی رۆژنامەوانی كوردسات نیوز دەكرێت

ئەمڕۆ لە میانەی رووماڵکردنی خۆپیشاندانێک لە شاری هەولێر تیمی رۆژنامەوانی کوردستان نیوز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران دەزگای میدیایی…
Total
0
Share