عێراق پرسەی سەرتاسەریی راگەیاند

وەک هاوخەمییەک لەگەڵ گەلی ئێران حکومەتی عێراق بڕیاریدا سبەینێ پرسەی گشتیی بێت لە سەرانسەریی وڵاتدا.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، وەک هاوخەمییەک لەگەڵ گەلی ئێران بڕیارماندا سبەینێ سێشەممە وەک پرسەی گشتی لە سەرانسەری عێراق رابگەیەنین.

جگە لە عێراق هەریەکە لە لوبنان، پاکستان و سوریا پرسەی گشتییان لە سەرانسەری وڵاتەکانیان راگەیاند.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ حکومەتی ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و ژمارەیەکی دیکە لە وەفدی یاوەری لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی كازمی لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك قسە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دەكات

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەماهەنگی باڵایان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە هەیە، لە بەڕێوەبردنی سەنتەرە هاوبەشەكان و…
زیاتر ببینە

عێراق پلان بۆ سنوورداركردنی داعش بەر لە كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانان دادەنێت

لەگەڵ نزیكبوونەوەی كۆتاییهاتنی ئەركی شەڕكەرانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەركردایەتیی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ لێدان لە داعش، ترس لە دووبارە چالاكبوونەوەی…
Total
0
Share