شەش هەزار خانەنشینی نوێ پاداشتی کۆتایی خزمەت وەردەگرن

دەستەی گشتیی خانەنشینیی عێراق بڵاویکردەوە، پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ زیاتر لە شەش هەزار خانەنشین خەرجکراوە و دەتوانن لە بانکەکان پاداشتەکانیان وەربگرن.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، خەرجکردنی پاداشتەکانی کۆتایی خزمەت بەو فەرمانبەرانەیە کە لە ماوەی مانگی ئەیلولدا ناویان رەوانەی خانەنشینی کراون بە هێزە سەربازی و ئەمنی و مەددەنییەکانیشەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینییان بە 48 کاتژمێر، پاداشتی خزمەتیان بۆ خەرجکراوە و ژمارەیان 6 هەزار و 763 کەس بووە.

بە گوێرەی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق کە خانەنشینان مووچەی مانگی تەمموزیان پێوەرگرت، لەمەودوا پاداشتی خزمەتی خانەنشینانی هەرێم بە هەمان بڕ و شێوازیی بەغداد دابەشدەکرێت و مووچەخۆران کۆتا مووچەیان لێکدانی 12 پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ بۆ هاوبەشانی ئاو دەرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share