نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا بەغداد پارەی گەنمی جوتیاران نانێرێت.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، 483 ملیار دیناری شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم لای بەغداد ماوە، لەم چەند رۆژەی ئەم هەفتەیەدا بەغداد ئەو پارەیە نانێرێت، بەڵام ئێمە لە داکۆکیکردنمان لە مافی جوتیاران بەردەوام دەبین.

لە چەند رۆژی رابردوو نوێنەری جوتیارانی هەرێم بەمەبەستی داواکردنی شایستە داراییەکانیان سەردانی بەغدادیان کرد و بەڵێنیان پێدرا شایستەکانیان بۆ خەرجبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەندکرد

دوای یەکلایکردنەوەی تانەکان لەلایەن دادگاوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی پەسەندکرد. پێشتر عەلی فەیسەل، ئەمینداری…
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی لەدوای 18 کاتژمێر پەیامێکی بێ سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکانی بۆردومانەکەی عەربەت بڵاوکردەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەدوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 18 کاتژمێر بەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت پەیامێکی بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share