شارەوانیی هەولێر: بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو گەڕەکەکانی شار رێگەپێدراو نییە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو گەڕەکەکانی شاردا رێگەپێدرا و نییە و دەستیبەسەردا دەگیرێت.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، بە ئامانجی پاکوخاوێنی ژینگەو دوورکەوتنەوە لە مەترسیەکانی نەخۆشییە گوزارەوەکان و رەخساندنی سیمایەکی جوان،  تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چوار بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی هەڵسان بە لابردنی چەند شوێنێکی ئاژەڵ بەخێوکردن لە هەشتی حەسارۆک”.

دەشڵێت، ”بەدواداچوون بۆ چەند شوێنێکی دیکە کرا کە لەماوەی داهاتوودا بە هەڵمەتێکی رێکخراو کۆی ئەو جێگاو شوێنانەی ئاژەڵداریی تێدا دەکرێت لادەبرێن و دوای ئاگادارکردنەوەیان لە کاتی پابەند نەبوونیان، دەستیان بەسەردا دەگیرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی لەسەر داواکارییەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت سوورە

سەعدی ئەحمەد پیرە، رایگەیاند،”یەکێتی لەسەر داواکارییەکانی سوورە”. سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، بانگەشەی…
Total
0
Share