تایبەت بە ژنان.. پشكنینێكی سادەی خوێن پێشبینیی نەخۆشییەكانی دڵ بەر لە 30 ساڵ ئاشكرادەكات

توێژینەوەیەكی زانستیی نوێ ئاشكرایدەكات كە پشكنینێكی سادەی خوێن دەتوانێت پێشبینیی مەترسیی تووشبوونی ژنان بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان بكات، بەر لە 30 ساڵ.

توێژینەوەكە كە رۆژی شەممە لە گۆڤاری نیو ئینگلاند-ی پزیشكی بڵاوكرایەوە و، خرایە بەردەم كۆنگرەی كۆمەڵەی ئەوروپی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئاستی دوو جۆر چەوری لە خوێندا لەگەڵ پرۆتینی (High sensitivity C-reactive protein) كە بە (سی ئاڕ پی) دیاریدەكرێت و، بە ئاماژەی هەوكردن دادەنرێت، دەتوانن پێشبینیی مەترسیی تووشبوونی ژنان بە نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكان پاش دوو دەیە بكەن.

توێژینەوەكە نزیكەی 30 ژنی گرتەوە كە ناوەندی تەمەنیان 55 ساڵ بوو، خرانە ژێر پشكنینی خوێنەوە لە ماوەی نێوان ساڵانی 1992 و 1995، پاشان بۆ ماوەی 30 ساڵ خرانە ژێر چاودێرییەوە.

لە پشكنینەكاندا، رێژەی پرۆتینی چەوریی چڕیی كەم (ئێل دی ئێل)، یان ئەوەی ناودەبرێت بە كۆلیستڕۆڵی زیانبەخش و، پرۆتینی چەوریی (ئەی) و، پرۆتینی (سی ئاڕ پی)، ئەو پرۆتینەی جگەر دروستیدەكات و بەرزدەبێتەوە لەكاتی روودانی هەوكردن لە جەستەدا، چاودێریكران.

لەو ماوەیەدا، سێ هەزار و 662 بەشداربووی توێژینەوەكە تووشی جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشك یان كێشەی دەمارەكان بوونەوە، یان بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەكانەوە گیانیان لەدەستدا.

توێژەران بۆیان دەركەوت ئەو ژنانەی ئاستێكی بەرزی كۆلیستڕۆڵی زیانبەخشیان هەیە، تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ بە رێژەی 36% زیادیكرد، ئەوانەش ئاستێكی بەرزی پرۆتینی چەوری (ئەی)یان بەرزبووە مەترسییەكە تیایاندا بە رێژەی 33% زیادیكردووە.

هەروەها ئەو ژنانەی هەر سێ جۆر پشكنینەكەیان بەرزبووە، زیاتر لە بەردەم مەترسیی تووشبووندابوون بە جەڵتەی مێشك بە ئاستی 1.5 جار و تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بە سێ هێندە زیاتر.

بابەتی پێشتر

پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان زیاددەكرێت

بابەتی دواتر

بۆ یەکەم جار ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی لەگەڵ عێراق دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: هەوکردنی دڵ لەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنایان وەرگرتووە زیاترە لە چاوەڕوانکراو

سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و چاودێریکردن لە ئەمریکا ڕایانگەیاند، ژمارەیەکی زیاتر لەوەی پیشبینیمان دەکرد لەناو ئەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر…
Total
0
Share